دوو برا لە نێوتەنکەرێکی سوتەمەنی گیانیان لەدەستدا

لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دووبرا گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو برا کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بووە، لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانکەرەکەیان بەهۆی زۆری غازی نێوتانکەرەکە و کێشانی جگەرە لە لایەن یەکێک لە دوو برایە، گیانیان لەدەستداوە تانکەرەکەیان دەتەقێتەوە.

عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دووبرایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی
( مەڵبەند عبدللە ڕەشید ) لەدایکبووی 1991 و (ئازەر عبدللە ڕەشید) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی قەزای کەلار.
دوای دەرهێنانی تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کران.

ھەواڵی زیاتر