بەڕێوەبەری تەندروستیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، نرخی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران لە 100هەزار دینارەوە بۆ 60هەزار دینار کەمکراوەتەوە.
د.هەست کەریم راشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن یان بە پێچەوانەوە، بۆ پشکنینی کۆرۆنا تەنیا 60 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت.