كۆماریەكان: ترەمپ ناتوانێ هەڵبژاردن دوابخات
پارتی كۆماریەكانی ئەمریكا،ڕایگەیاند:ترەمپ مافی ئەوەی نییە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دوابخات وخەڵك لە مافی دەنگدان بكات، چونكە ئەوە دەسەڵاتی كۆنگرێسە نەوەك سەررۆكی ئەمریكا.
پارتی كۆماریەكان لە ناو حزبەكەیان و لەناو كۆنگرێس دا دەڵێن: “ترەمپ دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی نییە و ئەو مافە تەنیا لەدەستی کۆنگرێسی ئەمریکایە”، ئەو ئەركەش دەبێت كۆگرێس تاوتوێی بكات نەك سەرۆكی ئەمریكاو هیچ بیانیەك نییە بۆ نەكردنی هەڵبژاردن لە كاتیی خۆیدا.
ئەو قسانە لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتی کرد کە بڕیارە لە 3ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و رایگەیاند “بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی پۆستە ئەگەری ساختەکردنی زۆرە و ئەنجامی نادروستیشی لێدەکەوێتەوە”.