جەستن تڕۆدۆ: با جەژنی قوربان بكەینە ڕۆژیی لە ناوبردنی كۆڕۆنا

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وتارێكی پێشكەش كردوو داوای لە موسوڵمانانی جیهان كرد ڕووبەڕووی كۆڕۆنا ببنەوە و ڕێنمایەكان جێبەجێ بكەن.

جەستن تڕۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، كە ئاڕاستەی موسوڵمانانی وڵاتەكەی و جیهانی كرد، داوادەكات جەژنی قوربان بكرێتە ڕۆژیی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و هەموو جیهان پێكەوە كار بۆ لەناوبردنی بكەن.

تڕۆدۆ داوای لە موسوڵمانانی جیهانكرد،ڕێنماییەتەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و گرنگی زیاتر بە پێكەوەژیان و دۆستایەتی نێوان گەلان و ئاینە جیاوازەكان بدەن.

ھەواڵی زیاتر