ئەمریكا و ڕۆژئاوا یەكەمین رێككەوتنی نەوتیان واژۆكرد
ماڵپەرێكی ئەمریكی، لەسەر زاری وەزیریی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردوەتەوە كە ڕۆژئاوای كوردستان و ئەمریكا یەكەمین رێككەوتنی نەوتیان واژۆ كردووە .
ماڵپەڕەكەدەڵێت: ڕۆژئاوای كوردستان یەكەمین رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ ئەمریكا دا واژۆ كرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كوننگرێس دانی بەوە دا ناوە كە بەلێ، كۆمپانیا ئەمریكییەكان رێككەوتنی یان لە گەڵ ئیدارەی روژئاوا واژو كردوە كەپێكدێت لە ” مودێرنكردن و و نوژەنكردنەوەی ” دامەزراوە نەوتییەكانی ڕۆژئاوا لە ھەمان كاتیش ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ جەنڕاڵ ” مەزلوم كوبانێ” سەبارەت بەم پرسە پەیوەندی تلفونییان ئەنجامداوە.
ماڵپەڕەكە دەڵێت: ئەمریكا لە مێژە وەبەرھێنان لە سەر ئەوە دەكات كە لە سەر روژئاوای كوردستان و دەیەوێت پێگەی خۆیی بەھێز بكات، بونی كومپانیا نەوتی یەكانی ئەمریكا لە روژئاوا، دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەمریكا بە گرینگی یەكی زورترەوە لە پروسەی سیاسی داھاتوی سوریا نێزیك بێتەوە.
ھەروەھا ئەم پێنگاوەی ئەمریكا كە ئێستا بو ڕای جیھانی ئاشكرا بووە،كە پال بە ئەمریكاوە دەنێت، جێگای كورد لە پروسەی سیاسی ژنێڤ مسوگەر بكات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی كورد لە سوریا.
خالێكی جەوھەری دیكە ئەوەیە، ئەمریكا ھەوڵی زور دەدات ” پەیوەندی توركیا- روژئاڤا” بەرەوە ئاقارێكی باشتر بەرێت، چونكە ئەمریكا پێویستی بە پێكەوە كاركردنی ھەردو لایەنی كورد و توركیا ھەیە لەم بارەیەوە لە پێناو ” بە بازاركردنی نەوتی روژئاوا لە رێگای توركیاوە، بێشك ئەمە پێشھاتەیەكی جدی دەبێت لە پەیوەندی كورد- توركیا و دانپێنانی توركیا بە قەوارەی كورد لە سوریا. توركیا لە پێناو پاراستنی بەرەژەوەندی یەكانی خوی، دەبێت دان بە كورد بنێت.
بو ئەم بابەتە، ئەمریكا ھێلە ” سور و سەوزە” كانی توركیا دیار دەكات، توركیا ناتوانێت لە سنوری خوی زیاتر بروات و دژایەتی یەكێك لە ھاوپەیمانە گرینگەكانی ئەمریكا لە روژئاوا بكات.
لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی ئەمریكا رەنگە لە دانوستاندنێك لە گەل توركیا بكات بەوەی لە لیبیا پشتگیری توركیا دەكات بەرامبەر بەوەی توركیا لە سوریا دان بە ئیدارەی روژئاڤا بنێت و دەڤەری كوردستانی لە لە ژێر دەستی ” هێزەكانی توركیایە” دوبارە بكەوێت ژێر دەستی ئیدارەی روژئاوای كوردستان لە پێناو بەرفراوان كردنی سنوری ئیداری كوردستان.
ماڵپەڕەكە دەڵێت: ئەو هەوڵانەی ئەمریكا و ئەو كارە پێكەوەیانەی كە ئەمریكا و رۆژئاوا ئەنجامی دەدەن كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ڕۆژئاوای كوردستان و باشوریی كوردستانیش دەبێت
سەرچاوە: ناشیۆناڵ ئینترێست