مەسرور بارزانی: ئومێدەوارین جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی تەبایی گەلی کوردستان
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات و ئومێدەوارە ببێتە “مایەی تەبایی گەلی کوردستان.”
رۆژی 1ـی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند “بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم رۆژانی جەژن بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.”
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێد دەخوازێت، “ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.”