ئەڵمانیا هۆشداری توند دەداتە ڤیلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕایدەگەیەنێت: نابێ دان بە سەربەخۆیی لۆهانسک و دۆنستیک بنێت.
ئەم هۆشداریەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە بڕیارە دوای کەمێکی تر پوتین وتارێک ئاراستەی گەلی ڕووسیا بکات و دوا بڕیار لەبارەی هەرێمەکانی لۆهانسک و دۆنستیک بدات کە دوو هەرێمی ئۆکرانین و لەژێر هەژموونی رووسیادان.
هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە ڕووسیا و دەڵێ: داننان بە سەربەخۆیی هەرێمەکانی لۆهانسک و دۆنستیک بڕیارێکی تاکلایەنەی رووسیا دەبێ.
هەروەها کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، پوتین دان بە سەربەخۆیی ئەو دوو هەرێمەدا دەنێ.