هاتووچۆی هەولێر سێ مەرجی بۆ کاری تاکسی راگەیاند
رێنمایی نوێ بۆ کاری تاکسی لە هەولێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە و هاتووچۆی هەولێریش سێ مەرجی خستەڕوو.
مەرجەکان پێکهاتوون لە:
١-دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکو ئەو تاکسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
2-بۆ تۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی مۆدیل کۆن هەڵبوەشێننەوە.
3-ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت تاکسیەکانیان بە ئارەزومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، رێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا سوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدەن.