کەمترین بەها خۆراکیە سوودبەخشەکانی تێدایە و زۆرترین زیانی هەیە
ئیندۆمی خواردنێکی خۆش و بەتامە، لەلای زۆرێک لە منداڵان بۆتە خووێک، ئامادەکردنی زۆر ئاسانە بەڵام کەمترین بەها خۆراکیە سودبەخشەکانی تێدایە و زۆرترین زیانی هەیە!
١ــ ئیندۆمی ڕێژەیەکی زۆری چەوری و کالۆری و سۆدیۆمی تێدایە، هەروەها ڕێژەکی زۆر لە ڕەنگە دەستکردەکان و ماددە پارێزەرەکان، کە لێرەوە ترسناکی و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی دەردەکەوێت، کەدەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بەهۆی زۆری چەوری تێیدا.
٢ـ زیان گەیاندن بە کۆئەندامی دەمارەکان،
ئیندۆمی خوێی مۆنۆسۆدیۆمی گلوتامێیت monosodium glutamateی تێدایە کە تام دەدات بە ئیندۆمییەکە بەڵام بە ترسناکترین ماددە دادەنرێت کە دەبێتە هۆی:-
*تەلەف بوونی خانەکانی مێشک
*کزبوون و بێ هێزکردنی توانای بیرکردنەوە و تەرکیز کردن
*پەیوەندی هەیە بە هەندێ نەخۆشی لەرزین و ئەلزەهایمەر
٣ــ زیان بە جگەر دەگەیەنێت
ئیندۆمی ماددەی پرۆپیلین گلایکۆل propylene glycolتێدایە کە بۆ هێشتنەوەی شێی ئیندۆمیەکە بەکاردێت بەڵام زیان بە جگەر و گورچیلە و دڵ دەگەیەنێت.
٤ــ دەبێتە هۆی شێرپەنجە
بە بەردەوامی خواردنی ئیندۆمی پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی مێشک و سیەکان.
٥ــ کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دەروونی
ئەوانەی زۆر ئیندۆمی دەخۆن زیاتر تووشی کاردانەوەی توندو شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبن.
٦ــ سەر ئێشە
ئەوانەی ئیندۆمی زۆر دەخۆن تووشی سەرئێشەی بەدەوام دەبن ئەوەش بەهۆی زۆری چەوری و ماددە پارێزەرەکان تێیاندا.
٧ــ بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.
٨ــ زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت
لەبەر زۆری خۆیەکانی وەک سۆدیۆم و ماددە دروستکراوەکانی وەک ڕەنگەکان تیایاندا.
٩ــ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن
لەبەر بوونی زۆر خوێی سۆدیۆم و چەوریەکان، ئەوەش کار دەکاتە سەر لولەکانی خوێن و دڵ.
١٠ـ ڕشانەوە و سک ئێشەی بەردەوام لە منداڵان.
بەهیوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم خوەی منداڵ لە لایەن دایک و باوکان.
دکتۆر رۆژین مەھدی