بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته‌ چی بكه‌یت؟ 

نوسینی: د. رۆژین مەهدی

كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كاندا ھۆكاری سه‌ره‌كی، جه‌لته‌ی دڵه‌ و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كوشنده‌ترین ھۆكاری مردنه‌ و رۆژانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرن .

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ به‌دوربیت پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و خواردنانه‌ بیت كه‌ ده‌یخۆیت، بۆ رێگریكردن له‌ كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه‌ زیانبه‌خشه‌كان ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  1. ماسی: ماسی باشترین خواردنه‌ و پێویسته‌ مانگی به‌لای كه‌مه‌وه‌ دوجار بخورێت، ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3ی تێدایه‌ كه‌ رێژه‌ی چه‌ورییه‌ باشه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وریه‌ خراپه‌كان داده‌به‌زێنێت، به‌وه‌ش ڕێگه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.
  2. مزره‌مه‌نییه‌كان: مرزه‌مه‌نییه‌كان لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی ده‌گرێته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان رێگه‌ له‌ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان ده‌گرێت.
  3. گوێز: گوێز یه‌كێكی تره‌ له‌و خواردنانه‌ی سودی بۆ دڵ زۆره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترشی چه‌وری ئۆمێگا 3″ی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .
  4. تۆوی كه‌تان: ۆوی كه‌تان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشی چه‌وری ئومێگا3 و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی كه‌سه‌كه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێویسته‌ زۆر نه‌خورێت
  5. زه‌رده‌چه‌وه‌: زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ھارتێكی زۆر به‌سوده‌ بۆ دڵ و پێویسته‌ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا به‌كاربھێنرێت.
  6. چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان له‌ ژاپۆن ده‌ریخستوه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز رێگه‌ له‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌گرێت و مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ی 16% كه‌مده‌كاته‌وه‌.
  7. دارچینی: دژه‌ئۆكسیدی تێدایه‌ كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر و چه‌وری له‌خوێندا ده‌كات ، به‌وه‌ش رێگه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێت.
  8. ھه‌نار: ھه‌نار یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ خۆشه‌كان و پێویسته‌ رۆژانه‌ بخورێت، رێگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت و له‌ مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌تپارێزێت.
ھەواڵی زیاتر