لە کایەی سیاسیدا.. سەرۆک بارزانی لە پانتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا، دوران کاڵکانیش لە کوون و ئەشکەوتەکان
پیاوێکی “سیخوڕ” هەیە بەناوی دۆران کاڵکان کە تەنانەت هەڤاڵەکانی خۆشی هێشتا لێی بێخەم نین لەناو پەکەکەدا. ئەم پیاوە کە بە داوێنپیسی ناوی چووە، ناوەناوە چنگی چڵکنی لە دەرقاچەی شەرواڵە خاکییەکەی سەرۆک بارزانی گیر دەکات و هێرشی بێ بنەماو بچووکی دەکاتە سەر.
کاڵکان، لە وتارێکیدا خەباتی گەریلا خاکی و بێخەبەرەکان لە پلانی شوومی سەرکردایەتییەکەیان دەکاتە بیانوویێک بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆک بارزانی.
مێژوو و ناوی بارزانی پێناسەو تەعریفی ناوێ، هەروەک چۆن کاڵکان و ئەو یەک دوو کەسەی گەریلاکان دەخەنە بەردەم درۆن بەهەمان شێوە پێناسەیان ناوێت.
هەردوو تەرەف ناسراون:
یەکیان بە خەبات و ڕزگارکردنی گەلەکەیان.
ئەویتریشیان بە هێنانی نەهامەتی و شەهیدکردنی کوڕان و کچانی پارچەکانی تر و خیانەتکردن لە دۆزی میللەتی کورد لە باکوور.
لە چەند ساڵی ڕابردوو و لای هەمووان ڕوون بووەتەوە کە کاڵکان و ئەو چەند کەسەی نێو سەرکردایەتی پەکەکە هۆکارن بۆ پاشەکشەکردنی دۆزی کورد لە باکوری کوردستان و بوونە شێرپەنجەی خەبات لە پارچەکانی تر کە خۆیان لە وڵاتانی تر و لە نێو ناز و نیعمەتی ئەرەستۆکراتیانە دەژین و گەریلاکانیش لە دۆخێکی خراپ و تۆقێنەر.
پێشەوا هەورامانی