لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیەكانی هەولێر بۆ گرتنی لەشفرۆشران، چوار پاسی لەشفرۆش و سێ كچە مۆدیڵ و چەندین كوڕە بەرپرس و بازرگان لە شوێنەكە دەستگیركران دوای ئەوەی رووبەرووی هێزە ئەمنیەكان بوونەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێزی تایبەت لە سەر رێگای هەولێر – كەركوك شاری هەولێر هەڵدەكوتنە سەر چەند مۆتێل و نادی كلاپێك كە بەدەیان لەشفرۆش و كچە مۆدێلی تێدا بووە، هێزە ئەمنیەكان رووبەروی تەقەی ئەو كوڕە بەرپرس و بازارگانانە بوونەتەوە كە لە نادی كلاپەكەدا بوون و لەگەڵ لەشفرۆشەكان شەوە ئاهەنگیان سازكردووە، پارەیەكی زۆریان وەك شاباش بەسەر كچەكاندا كردووەو دەستبەسەر ئەو پارانەشدا گیراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا نزیكەی (80) كچە لەشفرۆش و(100) پیاو دەستگیركراوە كە لە (كورد و عەرەب و فارس)بوون و تەمەنیان لە نێوان (17 -40)ساڵی بووە، بە چەندین ئۆتۆمبێل ئەو كچانە گوزراونەتەوە.
لەكاتی چوونی هێزە ئەمنیەكەدا سێ كچە مۆدێل و چەندین كوڕە بازرگان و بەرپرس و سەرمایەدار لە شوێنەكەدابوون، نرخی چونە ژوورەوە بۆ ئەو نادی كلاپانە (250 -300) دۆلار بووە، هەربۆیە هێزە ئەمنیەكان لەلایەن ئەو كوڕە سەرمایەدار و بەرپرسانەوە تەقەیان لێكراوە بەڵام توانیویانە هەموویان دەستگیر بكەن و ئەو سێ كچە مۆدیلەش كە سێ ئۆتۆمبێلی (مارسیدس جی كلاس)یان پێبووە دەستگیر بكەن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكانیشیاندا گیراوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر