رۆژنامه‌ی “تایمز”ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی خانه‌نشین، به ناوی “براهمهدیۆ ماندال” له هیندستان 11 ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا له ناسنامه‌ی جیا جیا وه‌رگرتووه، پیاوه‌كه دوای ئاشكرا بوونی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “له‌گه‌ڵ هه‌ر ژه‌مێكی ڤاكسینه‌كه، هه‌ستم به باش بوونی ته‌ندروستیم كردووه”.
پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 84 ساڵه، هه‌موو جار كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسینی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، هه‌ر جاره‌ی چووه‌ته شوێنێكی جیاواز و به ناو و ناسنامه‌ی جیاوازه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا رۆیشتووه، ژماره‌ی مۆبایلی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه، تا ناوی خۆی تۆمار بكات و ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرێت.
فێڵی ئه‌و پیاوه پیره ئاشكرا نه‌بووه، تا بۆ جاری دوانزه‌هه‌مین چووه تا ژه‌مێكی دیكه‌ش ڤاكسین وه‌ربگرێت، له‌و كاته‌دا ده‌ستگیركرا، ماندال دوای ئاشكرابوونی گوتوویه‌تی: “هه‌ر ویستوومه زۆرترین سوود وه‌ربگرم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت شتێكی باشی درووست كردووه، سوودی زۆرم لێبینیوه، بۆیه دووباره و چه‌ند باره ڤاكسینه‌كه‌م وه‌رده‌گرت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ئه‌و ڤاكسینه چاره‌سه‌ری ئێش و ئازاری درێژخایه‌نی بڕبڕه‌ی پشتی كردووم، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و ڤاكسینهم وه‌رگرتووه، هیچ هه‌ستم به سه‌رما نه‌كردووه و نه‌خۆش نه‌كه‌وتووم، ئێستا هه‌ست به باشی ده‌كه‌م”.