باڵکێش ناوی کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەکات

ڕۆژ بە ڕۆژ لە دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نزیک دەبینەوە، تا ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکنەکەوتوون.
بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو کەسی کاندید کردووە، یەکێکیان ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیە و ئەوی تریان خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتییە.
باڵکێش زانیویەتی، کە بەشێوەیەکی زارەکی پارتی لە بەرامبەر چەند مەرجێک ئامادەیە خالید شوانی ببێتە پارێزگاری کەرکوک.
هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە ئەگەر رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە، پارتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کاندید دەکات.
هەرچەندە ئێستا ڕاکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوکە. بەڵام باڵکێش زانیویەتی کە ناوبراو بە کەس و کارەکەیی وتووە، دەچێتە پەرلەمان و سوێند دەخوات و لەپێناو پەرلەمانتاری، دەستبەرداری پارێزگاری دەبێ.

ھەواڵی زیاتر