بووک و زاوایەک لە رۆژی زەماوەندەکەیان لەسەر گۆرانییەک جیابوونەوە

لە ئاھەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە بەغدا پایتەختی عێراق، شەڕێک بەھۆی ھەڵبژاردنی گۆرانییەوە لە نێوان خێزانەکاندا رویدا و بە جیابوونەوەی بووک و زاوا کۆتایی ھات.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانى عێراق، ئەو گۆرانییەی کە لە کاتی ئاھەنگێکدا لە بەغدای پایتەخت لێدراوە، ناکۆکی لە نێوان خێزانی بوک و زاوادا دروستکردووە.

ھەڵبژاردنی گۆرانیی “موسەیتەڕە” لەلایەن خێزانی بووکەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە ھۆنراوەکەی سوکایەتی بە زاوا دەکات و بە کەمی نیشانی دەدات، زاوا و خێزانەکەی توڕە کردووە.

سەڕەڕای نیگەرانییەکان و بەردەوامی لێدانی گۆرانییەکە، شەڕ لە نێوان خێزانەکاندا دروست دەبێت و لە کۆتاییدا جیابوونەوەی بوک و زاوای لێدەکەوێتەوە و زەماوەندەکە ھەڵدەوەشێتەوە.

بڕیاری جیابوونەوەکە بوک و زاوا پێش کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکە داویانە، لە میدیا ناوخۆییەکاندا بە “خێراترین جیابوونەوە” بڵاوکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر