له‌سه‌ردۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچناری سلێمانی، ٣ تۆمه‌تباریان دهستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه .
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن ، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیرکرا كه چه‌كه‌كه‌ی له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری كڵاشینكۆفه .
تۆمەتباران، س ، ع ، ع – ئ ، ح ، ر – ڕ ، ع ، م به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .