دوا دابینكردنی دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازیه‌كان، ئه‌مڕۆ 12/12/2021 كۆبونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌ركارهێنانی دووربینی شه‌و به‌گوێره‌ی وهزرهكان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌روو .
له‌لایەن خۆشیانه‌وه ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان له كۆبونهوهكە، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیاریه‌كانیان له‌باره‌ی دووربینی شه‌و تۆماركرد، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن.