وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسی گۆڕانکاری ناوخۆیی لەناو حیزبدا دەکەن.
دەقی روونکردنەوەکە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.
ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن.
ئەمین بابە شێخ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان