رێبوار عەلی شامار ئازادکرا

ڕێبوار عەلی شامار، ئەو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی کە کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی بورهان بوو، دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، رێبوار عەلی شامار بە کەفالەتی کەسی بافڵ تاڵەبانی ئازادکراوە تاوەکو کاتی دادگایی کردنی دێت.

رێبوار عەلی شامار، وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانی تاڵەبانی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە وێنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەیە.

رێبوار شامار و بافڵ تاڵەبانی
ھەواڵی زیاتر