کچی پێشمەرگەیەک لە ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

نه‌وه‌ی شه‌هێدێكی شیوعی ده‌بێته‌ وه‌زیر.
ریم العبلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراته‌كان، له‌لایه‌ن راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبه‌ران و گونجاندنی پێدرا.
ریم العبلی له‌ هه‌شتاكاندا دایك و باوكی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ له‌ ریزی حزبی شیوعی عێراق و دوای ئه‌نفاله‌كان روویانكردۆته‌ مۆسكۆ و پاشان ئه‌ڵمانیا.
باوكی ریم خه‌ڵكی به‌غدایه‌ و دایكیشی خه‌ڵكی گوندی هه‌رمۆته‌ی سه‌ر به‌ كۆیه‌یه‌،
شه‌هید محەمەد سالح العبلي باپیره‌ی ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی بووه‌، له‌دوای كوده‌تا‌ی به‌عس له‌ 8 ی شوباتی 1963، له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ری سه‌ركردایه‌تی حزبیان كردووه‌و پاشان ده‌ستگیركراون و به‌بێ دادگایی كردن له‌ 21 ته‌مموزی 1963 شه‌هیدكراون.

ھەواڵی زیاتر