عوسمانی حاجی مەحمود داوای چی لە ڕووسیا و ئۆکڕانیا کرد بوو؟

ئاسۆ جەبار، کە یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندەکەی ساڵی 2006 بوو لە سڵيمانی، دەڵێت: عوسمان حاجی مەحمود داوای کوتەک و لیس و داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژی کرد بوو لە ئۆکرانیا و بولگاریا و روسیا کرد بوو.

ئاسۆ جەبار جەبار دەشڵێت: لەوکاتەدا واتە ساڵە 2006 خەریکبوو جارێکی تر ببێتەوە بە دەنگەدەنگمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عوسمان حاجی مەحمود لەسەر شاردنەوەی زیندانییەکانی لە کانی گۆمە و ئەشکەنجەدانیان، ئەو کە وتی کەس نەگیراوە هەر شێتم کرد، وتمان ئێوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا لە خەڵکتان داوە بە قۆناغە تفەنگ و بە کوتەک و لیس و ئیهانەی خەڵکتان کردووە، وتی وا نیە ئیمەش بە بەڵگەوە ناوی هەموو بریندار و رێفێنراوەکانمان بۆخێندەوە، عوسمان ئیمانی نەما..وتی باشە خۆم لیژنە دائەنێم و لێکۆڵینەوە دەکەم بزانم وایە…

وتمان نا نا زۆر لێکۆڵینەوەو لیژنەمان بینی هەمووی درۆ بوو و تەنها بۆ شاردنەوەی راستییەکان بوو. لێکۆڵیبەوەی ناوێت ھوموو ناو شایەتحاڵ و بەڵگەکانمان لەلایە..
ئیتر هیندەی تر عوسمان بێ تاقەت بوو…خواخوای بوو بڕۆین، ئێمەش فلیمان سوتانبوو، وازم نەئەهێنا، نە لەڕووی یاساییەوە دەرهەقمان دەهات نە لەڕووی مەعریفی و شارستانی و هەڵسەنگاندنی مافەکانی مرۆڤەوە دەرهەقمان دەهات.
لە کۆتاییدا وتی ئێمە گۆڕانکاریمان زۆر کردووە و زۆر شتی باش بەڕێوەیە..
وتم فەرموو چیتان کردووە؟
عوسمان بە پیکەنین و لە خۆباییبونەوە وتی: داوای چەندین بارە تێڵا و لیس و گازی فرمێکڕێژ و داری کارەبایمان کردووە لە روسیا و ئۆکرانیا و بولگاریا و ئەم نمونانەیان بۆ ناردووین. تێڵا و لیسەکانی پیشانداین و وتی ئیتر بەم شتانە بەڕەنگاری خۆپیشاندەران دەبینەوە لە چەک و قۆناغە تفەنگ باشترە..
ئاسۆ جەبار ئاماژە بەوە دەکات کە بە “عوسمان”ی وت: بەو تێڵایانە لە ئەسپ بدەن دەیکوژن بەڕاستی ئەمە ئەوپەڕی توندوتیژی و پیشلکردنی مافی مرۆڤە لەسەر شەقامەکان. عوسمان وتی نا نا براکەم وا نیە لە تفەنگ باشترە.
وتمان بە داخەوە وا نیە، ئەمە ئەوپەڕی توندوتیژییەو ئێوە تەنها بیر لە داپلۆسینی خۆپیشاندەران دەکەنەوە.
بوو بە موناقەشەیەکی ناخۆش، ئێمەش تا توانیمان بێتاقەتمان کرد. ئەو ویستی بە پیشاندانی ئەو تێڵاو لیس و دارە کارەبایانە ئیمە بترسێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا پێمان وت ئێمە هەموو پێشێلکارییەکانی ئێوەو چەکدارەکانتان و وێنەی توندوتیژییەکانتانمان ناردووە بۆ ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و رێکخراوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەداخەوە حکومەتی هەرێم بەم شێوازە لە نێو مەحفەلی دەولیدا زیاتر و زیاتر خۆی ناشرین دەکات. هەر ویستم ئەوەتان پێبڵێم ئەو تێڵا و لیس و کێبڵ و کوتەک و گازە مەترسیدارەی فرمێسکڕژێنە لە روسیا و ئۆکرانیا و بولگاریاوە ئۆردەر کراوە لەلایەن عوسمان حاجی مەحمود کە وەزیری ئەوکاتەی ناوخۆ بوو بە هەماهەنگی سەرانی یەکێتی و پارتی لە حکومەتدا..

ھەواڵی زیاتر