نەخۆشییەکی مەترسیدار لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە

لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاشكراكردنی حاڵەتێكی مەترسیداری بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێـت: حاڵەتێكی مەترسیدار دەست نیشان كرا كە لە ئاژەڵی گەورەدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

د.شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڵاویكردەوە: حاڵەتێكی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانیەوە دەست نیشان كرا كە كەیسەكە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا كە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

ئەوەشی خستەڕوو: هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis، مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە كە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەكات لە مرۆڤدا بە جۆرێك تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەری كیمیایی وەرگرتووە، بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشكنینی وورد و بە PCR دەستنیشان كراوە.

ھەواڵی زیاتر