مەلا بەختیار: ئەوەی سەرۆکی هەرێم بۆی کردم مەگەر مام جەلال زیندووبێتەوە بۆم بکات
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: “کاتێک لە ئوردن بووم پزیشکەکان پێیان وتم کاتێکی کەم لەبەردەم ژیانتداماوە”.
پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ژەهرخواردنەکەیان وتی: “ستەمێکی گەورە لە من و کاکە بافڵ و وەستا حەسەن کراوە، لەپاش ئەوەی دەرکەوت ژەهرخواردکراوم تەلەفونم بۆ قوباد تاڵەبانی کرد”.
مەلا بەختیار وتی: “تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد.. وتم تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ، پێنج دەقەی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێمی تەلەفۆنی بۆ کردمەوە، دوای 7 دەقە 8 دەقە. مەلیکی ئوردن هاتە سەر خەت و وتی تۆ میوانی منیت و دەستبەجێ منیان برد بۆ پشکنین و دەستبەجێ رەزامەندیی لایەنی بەرپرسیان وەرگرت کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریخەن کە من چیمە.. من بێڕادە سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات”.