مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.
کونسوڵی گشتیی ئیتالیا ، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتالیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ھەواڵی زیاتر