مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.

 فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی دوولایەنە دەربڕی .

ھەواڵی زیاتر