بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانی تورکیا سێ ھاوڵاتی کورد گیانیان لەدەست دا

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، لە ھێرشێکی ھێزی ئاسمانیى تورکیا و بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر سنووری قامیشلۆ، سێ ھاوڵاتی کورد کە ئەندامی یەک خێزان بوون، گیانیانلەدەست دا.

نوری محمود، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ھێرشەکە دوێنێ سێشەممە لە لایەن تورکیاوە کراوە و لە نێو قوربانیەکاندا پیاوێکی تەمەن 82 ساڵی تێدایە بە ناوی یوسف کێلۆ و لەگەڵ دوو نەوەی ناوبراو.

هەروەها نوری مەحمود لە تویتێکدا ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی نیشتیمان پەروەر لە لایەن “تورکی داگیرکەرەوە، ورەمان ناڕوخێنێت”

تورکیا بە بیانوی ئەوەی ئیدارەی خۆسەری لە باوکوری سوریا لەلایەن پەکەکەوە یارمەتی دەدرێت، ھەزاران سەربازی لەم ناوچانە جێگیر کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ئۆپەرسیۆنی ھاوبەشی لەگەڵ ھێزی سەربازی سوریا و ئۆپۆزسیۆنە ھاوبەشەکانی دژی کوردانی ناوچەکە کردووە.

مانگی ڕابردوو ئەردۆگان ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەباشی کردوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆن لە سوریا و بە تایبەت لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی کورددان.

ھەواڵی زیاتر