ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، باسی ژەهرخواردكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە، پێویستیمان بە لیژنەیەكی پزیشكی هەیە لێكۆڵینەوە بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ژەهرخواردكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، ئەو بابەتەی ڕەتنەكردەوە و تەنیا ڕایگەیاند، پێویست دەكات لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكی و نەخۆشخانەیەكی تایبەت، پشتڕاست بكرێتەوە كە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ژەهرخوارد كراوە یان نا، تا بڕیاری لەسەر بدرێ و ڕێكاری یاسایی بۆ ئەنجام بدرێ.
تا ئێستا بەفەرمی ژەهرخواردكردنی بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و وەستا حەسەن و چەند كەسێكی تر، بە پشكنینی پزیشكی پشتڕاست كراونەتەوە.