حکومەتی هەرێم 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکات

حکومەتی هەریم بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕی (١٠) ملیار دینار، بۆ کەرتی تەندروسی تەرخان دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان، بۆ بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا، (١٠) ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستی تەرخان دەکات، لەو رێژەیەش بڕی ملیارێک و (٥٠٠) ملیۆن تاوەکو پێنج ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی خەرج دەکرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە” بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و بڕی (١٥٠) ملیۆن دیناریش بۆ هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی تەرخانکراوە”.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تا ئێستا ٣٦٥ هەزار و ٣٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٥٣٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٣٤٩ هەزار و ١٧٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر