شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی پاش ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا گۆرینەوە لەسەر ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوق بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو چوونەتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە” شاندەکەی یەکێتی لە خالد شوانی، دکتۆر مەجید حەمەئەمین و رێبوار تەھا، پێکهاتوون”.