عەبدوڵای کوێخا موبارەک هێرشی توند دەکاتە سەر لاهور جەنگی

لەسەر بڵاوبوونەوەی پۆستێکی فەیسبووک بەناوی عەبڵای کێخوا موبارەکەوە، ناوبراو هێرشێکی توند دەکاتە سەر لاهور جەنگی.

دەقی نووسراوەکەی عەبدوڵای کێخوا موبارەک:

میدیای ژەهراوی،

کابرا تڕۆکراوە لەسەر ژەھراوی کردنی خەڵک کەچی وا موحتادی ئەو ژەھر ڕشتنە بووە ناتوانێت واز بێنێت و ئێستاش خەریکی ژەھراوی کردنی مێشکی گەنجەکانمانە.

ئەم بوختانە لەلایەن میدیای کابرای ژەھراوی تڕۆکراوەوە بۆ ئێمە ھەڵبەستراوە و دورە لە ڕاستیەوە.

ئەوەی جێگای داخە ھەزار کۆمێنت بۆ ئەم پۆستە ھاتووە و زیاتر لە سەدا نەوەدی بڕوای کردووە، ئاخر چۆن ئەبێت گەنجان بەو شێوەیە ساویلکە و خۆش باوەڕ بن بە درۆی ڕیسوایەک باوەڕ بکەن کە دزی و غەدر و خۆفرۆشی نەما نەیکات لە کاتی دەسەڵاتداریدا.

ھەواڵی زیاتر