دوای ئەوەی بە بڕیارێک، لاهور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە حیزب دەرکران. چەند زانیارییەک بڵاوکراونەتەوە کە چەند کەسێک دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە کە بە فەرمانی لاهور جەنگی بەرپرسانیان ژەهرخوارد کردووە.
سالار تاڵەبانی، کە پێشتر پاسەوانی ئاراس جەنگی، ئەندامی دەرکراوی سەرکردایەتی یەکێتی بووە ڕایگەیاند، “كاك بافڵ به‌س به دوورخستنه‌وه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی و ئاراز و ژینۆ و ئاڵا ئه‌سه‌دی وازناهێنێ، گشت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كه‌یسی ده‌رخواردانی ژه‌هر هه‌بووه ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا، با لاهوور له دادگا دیفاع له‌خۆی بكات”.
دەشڵێ “ده‌یان به‌ڵگه، ده‌یان شاهید له‌سه‌ر خۆی و ئاراسی برای هه‌یه، ٤ كه‌س ده‌ستگیركراون و دانیان پێناوه ئه‌وان له‌سه‌ر داوای لاهوور و ئاراس ژه‌هریان ده‌رخواردی ئه‌وكه‌سانه داوه ئه‌وان ده‌سنیشانی كردوون”.
سالار تاڵەبانی کە ئێستا کەسێکی نزیکی کوڕەکانی مام جەلالە ئەوەشی نووسیوە “به‌وه‌ش ناوه‌ستین، بڕیاردراوه ٤٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تر له‌گه‌ڵ ٢ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ٦ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند زیاتر له ٩٠ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌كی زۆر له جاسوسه‌كانی لاهوور دوردبخرێنهوه به‌س به هێواشی ستیپ بای ستیپ، ماستاوچی و جاسووسه‌كانی لاهوور ناو یه‌كێتیی ناسراون. ماڵی مام جه‌لال ئێوه ژههرخواردناكهن به‌س دوورتان ده‌خه‌نه‌وه تا له‌جێگه‌ی خۆتان هه‌مو ڕۆژێكتان مردنێ بێ”.