ڕاگەیەنراوی دوو وەزارەتی کوردستان لەسەر مۆز

هەردوو وەزارەتی  تەندروستی و کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی لەبارەی مۆزی هەرێمی کوردستان دەدەن.

لە روونکردنەوەیەکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەت دەنگۆی بوونی کرم لەناو مۆز لە هەرێمی کوردستان رەت دەکەنەوە و رایدەگەیەنن: ھیچ حاڵەتێکی لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان نییە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە بوونی جۆرە کرمێک لە ناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە.

دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکانمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی تەندروستی

ھەواڵی زیاتر