“بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان هەزاران کارتی زەویی دیکەی کرد بە سەنەد”

  • ئەو هاووڵاتیانەی لەو کەرتانە، کارتی زەوییان هەیە، دەتوانن دەست بە مەعامەلەی وەرگرتنی سەنەدی زەوییەکانیان بکەن .

لەوبارەیەوە دکتۆر “لوقمان عومەر” بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دادی راگەیاند:
” ماوەیەک بەرلە ئێستا موژدەی گۆڕێنی (سێ هەزارو سیی وپێنج -٣٠٣٥ )کارتی زەویی بۆ سەنەد، کە قەرەبویی گوندی کۆریی و بەشێکی جووتیارانی گەڕەکی بەختەوەر – لەکەرتی گەزنە – مان راگەیاند، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە موژدەی گۆڕینی (حەوت هەزارو سێسەد – ٧٣٠٠ ) کارتی زەوی کە لەهەردوو بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی هەولێرو – بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولیر، مەعامەلەکانیان ئەنجام دراوە وکارتەکانیان گۆڕاوە و کراوە بە سەنەد، لە ماوەیەکی کورتدا بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی یەکەمی هەولێر توانیویانە ٣٧٠٣ – سێ هەزارو حەوتسەدو سێ ) کارت بگۆڕن بۆ سەنەد لە کەرتی ١٩- حەزە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی هەولێریش توانیویانە ٣٥٩٣ کارت -کەرتی ١٥- گردەڕەشە ئەسعەد، تۆماربکەن و بیانکەن بە سەنەد، ئەم وێنەی تۆمارانە دەنێردرێن بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەربۆیە ئەو هاوولاتیانەی کە لەو دوو کەرتە کارتیان هەیە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو بکەن ماعامەلەی تۆمارکردنی کارتی زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە دەست پێ بکەن، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خزمەتکردنی هاووڵاتیانە و هەروەها جێبەجێ کردنی بڕیاری رێزدار “جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”ە بۆ نەهێشتنی کێشەی تایبەت بە زەوییە کارتەکان”.

ھەواڵی زیاتر