بانگەوازێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەولێر دەکەم نەچنە ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە لاوفاویان تێدا هەستاوە.
ئومێد خۆشناو بە باڵکێشی راگەیاند، بەهۆی لافاوەوە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داخراوە و جادەی 150 مەتریش گونجاو نیە بۆ هاتوچۆ، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ، نەچنە ئەو شوێنانە بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن بتوانن کاری خۆیان بکەن.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە. بەڵام لە هەندێ شوێن لافاو چووەتە ماڵان.

ھەواڵی زیاتر