کێشەی ئەو دەرچووانەی کۆنمرەیان لە پۆلی 12 بەرزە چارەسەرکرا

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کە کێشەی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی چارەسەرکرا و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان باسمان کرد و دواتر لە پەیوەندی بەردەوام بووین و ئەمڕۆش لەکۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە 99 بەسەرەوەبوو بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبوەوە چارەسەر کران و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا”.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان لەسەر پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابیان و گرفتەکان دەبێت.

ھەواڵی زیاتر