بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی ژەهرخوارد کرا

بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی، یەكێكی دیكەیە لە قوربانیانی ئەو ژەهرەی كە بە نێو سەركردە باڵاكانی یەكێتیدا بڵاو كراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢١ لە میدیاكانەوە بڵاو كرایەوە كە وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی لە ١ی ١٠ی ٢٠٢١ سەردانی ئەڵمانیای كردووە و لە پشكنینەكەیدا دەركەوتووە ژەهرخوارد كراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردووش پەیجی ماڵپەڕی (چاودێر)ی مەلا بەختیار بە فەرمی رایگەیاند كە پزیشكەكان یەكلایان كردۆتەوە، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ژەهرخوارد كراوە.

تا ئێستا جگە لە وەستا حەسەن، چەندان سەركردەی باڵای یەكێتی، لە نێویاندا بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و عەتا سەراوی، هەروەها تەیمووری ئەنفال كە كەسێكی نزیكی ماڵی مام جەلالە، ژەهرخواردكردنیان پشتڕاست كراوەتەوە و بافڵ تاڵەبانیش بە فەرمی لاهوور جەنگی لەمبارەیەوە تۆمەتبار كردووە.

ھەواڵی زیاتر