کەشناسی: باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، “ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پروشکەبارانی کەم کەم لە هەندێ ناوچە هەیە”.

کەشوهەوای سبەینێ هەینی 29ی تشرینی یەکەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەی جیا جیا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت.”

ھەواڵی زیاتر