ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا .
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندی هەمەلایەنە کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا .
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر