لە هەرێمی کوردستان باران و بەفر دەبارێت

سبەى ئاسمانى هەرێم لە  ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەى ئەم هەفتەى داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى  نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە. رۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت .

رۆژى پێنج شەممە ئاسمان  پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا .

رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت , سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت .

لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت تا ڕادەیەک جێگیرە خێراى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  .    

بەشى پێشبینى /25-10-2021

ھەواڵی زیاتر