مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكان دزیبوو.
دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرایەوە لەڕوداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی پێنجوێن گەران و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا لەکاتی دانانی بازگەیەكدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە دزیبوویان و بەنیاز بوون بیھێننە ناوشاری سلێمانی و ساغی بكەنەوە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش ، ك ، م تەمەن 23 ساڵ و د.ب.م تەمەن 24 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە تۆمەتباران لەدوای دزینی ئۆتۆمبێلەكەو لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكاندا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوبون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان