لە سوودان کودەتا کرا و سەرۆکوەزیران دەستبەسەرکرا

وەزارەتی راگەیاندنی سوودان لە راگەیاندراوێکدا فەرمیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کودەتای سەربازی لە سوودان روویدا و هێزیکی سەربازیی زۆربەی وەزیرانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرەوەی سوودانیان دەستگیر کرد و عەبدوڵلا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانی سوودان لە ماڵکەی خۆیدا دەستبەسەرە.

بەپێی ماڵپەڕی “ئەلعەرەبییە”، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە خەرتوومی پایتەخت پچڕاوە و، ژمارەیەک لە پرد و رێگای سەرەکی لەو شارە بەتەواوەتی داخراوە و، ژمارەیەک زۆر لە خەڵکی گردبوونەوە و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و رژانە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو کودەتایە.

ھەواڵی زیاتر