مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەربەبەشی پۆلیسی ناوشار –ڕۆژئاوا ، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استئنافی بغداد –رصافە .
دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.
دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتون .
لە ئێستادا تۆمەتباران :
(ر ، أ ، ج – لەدایكبووی 199) ، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 ) ، ( ع ، ع ، ع –لەدایكبووی 1976 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان
ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان