مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆلریک شانون باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی کەنەدا بۆ کار و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کەنەدا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی کەنەدا، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە، لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

ھەواڵی زیاتر