ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەکرێتە ناچاری

وەزیری تەندروستی دەڵێت، ڤاكسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە شوێنە داخراوەكان كاردەكەن دەكرێتە ناچاری. 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادی كردووە:” بۆیە ڤاكسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە شوێنە داخراوەكان كاردەكەن، دەكرێتە ناچاری و دەرگای قوتابخانەكان داناخرێن.”

وەزیری تەندروستی ڕوونیكردەوە، لەبەر ئەوەی ئێستا پایزە و وەرزی ئەننفلەوەنزایە، هاووڵاتیان پێویستە ئەو پەتایە بەهەند وەربگرن و پشكینی كۆرۆناش بكەن، چونكە نیشانەكانیان لەیەك نزیكن، تاوەكو نەبنە هۆی گواستنەوەی پەتاكە و خەڵكی دیكە تووشی ببن و رێژەی گیانلەدەستان زیاد بكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەوانەی لە شوێنە داخراوەكاندا كار دەكەن، دەستپێشخەری بكەن و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، داواش لەهەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەن، ئەوانەی لە سەرووی 18 ساڵییەوەن، پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین، خۆیان و دەوروبەریشیان بپارێزن.

ھەواڵی زیاتر