هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

کاتژمێر 30و4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێرـ کەرکوک، لەنزیک گوندی مورتکە ،پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان کیا سیراتۆیەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک کە هەردووکیان بە ئاراستەی کەرکووک دەڕۆیشتن. وتەبێژی هاتوچۆ هەولێریش دەڵێ ” لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا”

زاڵ حاجی دەڵێ: شۆفێری ماتۆڕەکە بە لایەنی خەتابار دانرا لەکاتی لێکۆلینەوە، چونکە بە لەناکاوی ویستبووی پێچبکاتەوە بۆگەڕانەوە بەرەو هەولێر، بێ ڕەچاوکردنی ئوتومبێلەکانی دوای ،بۆیە لەکاتی پێچکردنەوە کەوتبوە سەر ڕێڕەوی کیاو خۆی پیاکێشابو.

ھەواڵی زیاتر