فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند: “سەردانەكانمان باشن، پڕۆژەمان پێ نییە، بەڵام دەستپێشخەرییەكی پارتیمان هەیە، سوپاسی هەموو لایەكان دەكەین، هەموویان پێشوازیی چاكیان لێ كرد و دەستخۆشییان لێ كردین، ئێمەش بیروڕاكانیان بەهەند وەردەگرین”.
ئەوەشی راگەیاند: “دوای ئەوەی سەردانەكان تەواو بوون، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بە لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان دەكات و، دواتر خۆی ئاگاداری حیزبەكان و پێكهاتەكان دەكاتەوە بۆ كاتی كۆبوونەوەكە”.
لەسەر بەپەیوەندییەکانى پارتی لەگەڵ یەکێتى، فازڵ میرانی دەڵێت: “زۆر پێویستە ئێمە و برادەرانی یەكێتی كۆبوونەوەی تر بكەین، دوای ئەو سەردانەكەی كە ئێمە كردمان ئەوانیش ژمارەیەك سەردان دەكەن لەگەڵ حیزبەكان، كارێكە هەموومان دەبێت پێكەوە بیكەین و یەك لایەن ڕەنگە پێی نەكرێت، ئەگەر پێشی بكرێت ڕەنگە ئەنجامەكانی بەدی نەیەت”.