پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پێشوازی لە پڕۆژە یاسای هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم کە لە لایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانمان کریس ڤان هۆلین و مارکۆ ڕوبیۆ سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە.

هەروەها سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەم بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژە یاساکە کە ئەوانیش بەڕێزان مایک وڵتز، جيم كوپەر ، كريس ستيوارت، جەیسن کرۆ ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن.

دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین ، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن ڕزگار کرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتیی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا.
دۆستایەتیمان لە سەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیاتنراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر