پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.
بەداخەوە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت.
لیژنەی
باڵای پێوەری زیرەك
2021/10/21