لە یارییەکی تۆپی پێ سێ کەس کوژران
لە درێژەی چەندین پێکدادانی عەشایەری و خێزانی لە باشوری عێراق، لە نوێترین پێکدادانیشدا لە ناوچەی “سوق ئەلشیخ”ـی سەر بە پارێزگای زیقار، پاش ناکۆکی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ، لە نێوان دوو لایەنی بەشدار بوی خولێک، پێکدادانێکی عەشایەری ڕوویداو و بەهۆیەوە سێ کەس و نزیکەی 15 کەسیش بریندار بوون.