ڤیدیۆ.. کچە یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق بە گریانەوە پەنا بۆ کازمی دەبات

كچه‌ یاریزانێكی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق‌، په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە و تێیدا داوا لە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات، كه‌ له‌ ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژیی هاوسەرەکەی رزگاریان بكات.

سه‌جا ئه‌حمه‌د، یاریزانێكی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌، له‌ ڤیدیۆیەكدا به‌ گریانەوە‌ داوا له‌ كچان ده‌كات په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یەننه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چونكه‌ مێرده‌كه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ به‌ پله‌ی عه‌قید و پیاوی ده‌وڵه‌ته‌ و به‌رده‌وام خۆی و داپیرەی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.

ئه‌م كچه‌ یاریزانه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی پیاوی ده‌وڵه‌ته‌، ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریدا ناشكێت و ده‌بێت مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چارەسەری کێشەی خۆی و مێرده‌كه‌ی بكات.

ھەواڵی زیاتر